بازیان
پێکدادانى دوو بارهەڵگر گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە
964+
عەزیز عەبدوڵا – بازیان
به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه له‌نێوان دوو بارهه‌ڵگردا كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ لە نزیک شارۆچکەی گۆپاڵەى سه‌ر به قه‌زاى بازیان رویداوە.
توانا شوان، شایەتحاڵ لە شوینی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە سوتەمه‌نی پێبوە لە بازیانەوە بە ئاڕاستەی شەقامی سەرەکی کەرکوک بۆسلێمانی هاتووە، بەڵام ئۆتۆمبێلێکی دیکەى بارهەڵگر خۆی پیداکێشاوە و هەرلەوێ شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
لایخۆشییه‌وه، ئیسماعیل ئەمین بەڕێوبەری بنکەی تەندروستی بازیان ئاماژەی بەوەکرد، بریندارێك گەیەندراوەتە لای ئه‌وان کە تەمه‌نی 29 ساڵە و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام پێویسته رەوانەی نەخۆشخانه‌ی سلێمانی بکرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن