دوو سەرچاوە بۆ 964
“کەسێک پێنج ئەندامی خێزانەکەی و خۆشی کوشت”
964+
بڕوا مەجید
زانیاری سەرەتایی 01:53 AM
دەنگوباسی ئەوە بڵاوکراوەتەوە، لە گوندی گرێزەی سەر بە قەزای سەیدسادق، تەقە کراوە و چوار کەس کوژراون، رووداوەکە هەرچی بێت بە روونی دەرنەکەوتووە هۆکارەکەی چییە.
بەڵام، دوو سەرچاوە قسەیان بۆ 964 کردووە و پشتڕاستی رووداوێکیان کردووەتەوە کە چوار کەس تێیدا کوژراون.
نوێکردنەوە: 02:10 AM
زانیاری نوێ هات؛ سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی رووداوەکەوە بە پەیامنێری 964ی وت، ژمارەی کوژراوەکان بووە بە شەش کەس، گەنجێک بەهۆی کێشەی کۆمەڵایتییەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی کوشتووە کە پێنج کەس بوو، دواتر بکوژ کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.
پەیامنێری 964 دەڵێت، تەرمەکان سەرەتا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق، دوای وەرگرتنی راپۆرتی پزیشکی رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی داد کراون لە سلێمانی.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا