دوانیان وەرگەڕاون
لە شەقامێکى ناو سلێمانى پێنج ئۆتۆمبێل پێکیاندادا
ژوورى هەواڵ
کەمێک لەمەوبەر، لە نزیک پردى کۆبانێ و لە سەر رێگەى هەوارى شار لە سلێمانى، رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێل روویدا.
دوو لە ئۆتۆمبێلەکان دواى پێکدادانەکە وەرگەڕاون و ئەوانى دیکەش زیانیان بەرکەوتووە.
بەپێى لێدوانى شایەدحاڵەکان، سەرەتا رووداوێکى هاتوچۆى ئاسایى لە نێوان دوو لە ئۆتۆمبێلەکان روویانداوە، بەڵام دواتر کە خەڵک کۆبووەتەوە بۆ سەیرى رووداوەکە دوو ئۆتۆمبێلى دیکەش بەیەکیانداداوە و لە پشتى ئەوانیشەوە ئۆتۆمبێلێک نەگەڕاوەتەوە و خۆى پێداکێشاون.
لە رووداوەکەدا جگە لە زیانى مادى زیانى گیانى لێنەکەوتووەتەوە، پۆلیسى هاتوچۆش دواى هێڵکارى بۆ رووداوەکە رێگەیدا ئۆتۆمبێلەکان لە شوێنەکە باربکرێن.
یەکێک لەو ئۆتۆمبێلەکانى لەکاتى بارکردندا خەریک بوو پەنێک بنێتەوە و بەرەو خوارەوە لێژبووەوە، لەم لینکە دیمەنەکەى ببینە؟