ڤیدیۆیه‌كى كونسڵخانه‌ى ئه‌مریكا ببینه
یه‌كه‌ى سه‌گى پۆلیسی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مریكا كارده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆنسڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا چه‌ند دیمه‌نێكی یه‌كه‌ى سه‌گى پۆلیسی پێشمه‌رگه ده‌رده‌كه‌وێت كه راهێنان به‌سه‌گه‌كان ده‌كه‌ن و نوسیویه‌تى، یەکەی سەگی پۆلیسی (K-9)ـی ھێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ ھێزەکانی ئەمەریکا کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش.
ستیڤن پیتنه‌ر، كونسڵى گشتى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانى راهێنى ئه‌و تیمه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى بینى و به‌گرنگی زانی كه سه‌گ وه‌ك به‌شێك له ئۆپراسیۆنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه هه‌بێت و پشتگیری وڵاته‌كه‌شی بۆ هێزى پیچشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
كارزان خالید گڕاوى سه‌رپه‌رشتیاری راهێنانى یه‌كه‌ى سه‌گ ده‌ڵێت، له ساڵى 2016 ـه‌وه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و یه‌كه‌یه ده‌كات و توانیویانه به هۆی ئه‌م یه‌كه‌یه‌وه له ئۆپراسیۆنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه رێژه‌ى زیانه‌كان بكه‌نه 0% كه پێشتر 60% بووه.