تەقوتۆق گەیشتووە بە ماڵەکان
لە ئاڵۆزییەکەی شەنگال بریندار هەیە؛ پۆلیس و یەپەشە شەڕیانە
964+
ئەحمەد مستەفا
هێزێکی سوپای عێراق و ژمارەیەک ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال “یەپەشە” ئەمشەو 19.3.2025 ئاڵۆزی لە نێوانیان دروست بووە، بە قسەی یەکینەکان بێت، سێ ئەندامی ئەوان برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
قسەی یەپەشە وایە، ئەوان هێرشیان کراوەتەسەر، تائێستا حکومەت یان سوپای عێراق روونکردنەوەی نیە، بەڵام، زانیاری سەرەتایی هەیە دوو ئەفسەر و سەربازێکی سوپای عێراقی برینداربووبن لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکان و دوو ئەندامی یەبەشەیان دەستگیرکردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال “یەبەشە” دەڵێ، ئەمشەو لە دەوروبەری کاتژمێر 11:00 سوپای عێراق لە ناوەندی شەنگال، هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی تیمێکی شەڕڤانانی یەبەشە و ئاڵۆزی درووستبووە.
سوپای عێراق لە گەرەکی یەرموکی شەنگال، کەمینیان بۆ ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەبەشە داناوە و هێرشیان کردووەتە سەر و لە ئەنجامدا سێ شەڕڤان برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە، ئەمە یەپەشە باسی چیرۆکی رووداوەکەی بەو شێوەیە کردووە.
بەگوێرەی ناوەندی راگەیاندنی یەبەشە، تا ئێستاش ئاڵۆزی لە ناوچەکە بەردەوامە و هێزەکانیان کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوە لە حاڵێکدا، دیمەنی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە و دەبینرێ ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکە هەیە.