وێنه تۆمه‌تباره‌كه پۆلیسی ئاكرێ بڵاویكردووه‌ته‌وه.
پۆلیسی ئاكرێ واده‌ڵێت
له كه‌مپى ماملیان پیاوێك ژنه‌كه‌ى خۆى خنكاندووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی ئاكرێ بڵاوی ده‌ڵێت، لە كەمپی ماملیان، ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە خنكێندراوە.
كه‌مپی ماملیان له‌سنوورى ناحیه‌ى گرده‌سێنی سه‌ر به قه‌زاى ئاكرێیه.
پۆلیسی ئاكرێ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ سێشەممە 18.3.2025 لەو كەمپه ژنێك خنكاوه، دوای گەیشتنی تیمه‌كانیان لەگەڵ تیمی بەڵگەی تاوان و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیپە و بنكەی پۆلیسی گردەسێن،ده‌ركه‌وت پیاوه‌كه‌ى خنكاندوویه‌تى.
پۆلیس ده‌ڵێت ژنه‌كه ناوی (ل. م. ی) تەمەن 29 ساڵ و هاوسەرەكەشی ناوی (ا. ح. ع) تەمەن 37 ساڵه‌و دانیشتووی ئه‌م كەمپه بوونە.
تەرمی خنكێندراوەكه رەوانەی پزیشكی دادی پارێزگای دهۆك كراوە، بۆ لێكۆڵینەوە و زانیاریی زیاتر.
روونیشیكردووته‌وه، تۆمەتبار لەلای پۆلیسی كەمپی ماملیان بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزادان دەستبەسەر كراوە و و لە بنكەی نەهێشتنی تاوانی سیپیە دۆسیەی بۆ كراوەتەوە.