گومرگ روونکردنەوە دەدات
“هیچ زیادکردنێکی باج لەسەر شیری منداڵان دانەندراوە”
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی عێراق دەنگۆی زیادکردنی باج لەسەر شیری منداڵان رەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەوەی باسدەکرێت و بێ بنەمایە.
ئەمرۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ لە بەیاننامەیەکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراق بلاویکردووەتەوە، سەرلەبەری ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە زیادکردنی باجی سەر شیری منداڵان بە رێژەی 500% دەکەن و جەخت داکاتەوە کە “هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە دەرنەچووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شیری منداڵان بە پێداویستییەکی بنەڕەتی و گرنگی ئاسایشی خۆراک دادەنرێت، بۆیە بەهیچ شێوەیەک نەکراوەتە ئامانجی زیادکردنی باج و رەسمی گومرگی، ئەمەش وەک پابەندییەک بە سیاسەتی حکومەت بۆ پاراستنی هاوڵاتیان.
هۆشداریش دەدات، کە رێکاری یاسایی بەرامبەر بڵاوکەرەوەی ئەو دەنگۆیانە دەگیرێتەبەر کە دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ئابووری و داواشی لە میدیاکان کرد، تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.