زەوییەکە دەکرێت بە قەرەبوو

دژى گۆڕینى رەگەزى زەوییەک بەشێک لە دانیشتوانى کارێزەوشک گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی کارێزە وشک ناڕازین لە گۆڕینی رەگەزی زەوییەکى بەردەم ماڵەکانیان و داوا دەکەن وەکخۆى بمێنێتەوە.

پارچە زەوییەکە لە نەخشەدا وەک شوێنى باخچە دیاریکراوە، بەڵام ئێستا رەگەزى گۆڕاوە و بۆ قەرەبوو دانراوە و دەیانەوێت بکرێت بە دوکان

سەلام عومەر، دانیشتوی گەڕەکی کارێزە وشک بە 964ـى وت،” گرفتیان لەگەڵ شارەوانی هەیە بەهۆی دروستکردنی ژمارەیەک دوکان لەبەردەمی ماڵەکانیاندا لەبری باخچەیەک”.

باسی لەوەکرد، شارەوانی دەیەوێت سایدی دووەمی شەقامی کارێزە وشک دروست بکات، بۆیە قەرەبوی لەبەردەمی ماڵەکانی ئەوان پێداون کە زەوییەکى بەتاڵە و لە نەخشەدا شوێنى باخچەیە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شارەوانى سلێمانى لەبارەى داخستنى شەقامێک شۆفێران ئاگا...

شارەوانى سلێمانى لەبارەى داخستنى شەقامێک شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە