دیمه‌نى كۆگایه‌كی برنج كه لیژنه‌ى ئابورى ناحیه‌ى قه‌سرێ بڵاویكردووه‌ته‌وه.
"كوالێتیان باش نه‌بێت ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه"
له ناحیه‌ى قه‌سرێ لیژنه‌ى ئابوورى چاودێری ماده‌كانى خۆراكى بریكاره‌كان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى قه‌سرێى سنوورى قه‌زاى چۆمان، لیژنه‌یه‌كى ئابوورى هه‌یه چاودێری بازاڕ و ماده خۆراكییه‌كان ده‌كات، لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیەوە راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرێت، چاودێری ماده خۆراكییه‌كانى ئه‌مجاره‌ى بریكاره‌كانیان كردووه كه دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیان كراوه.
به‌پێی راگه‌یەندراوى لیژنه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه كراوه كه برنجى ئه‌م مانگه‌ى بایعیان كوالێتى خراپه و به‌كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، به‌پێی زانیارییه‌كانى لیژنه‌كه‌ش ئه‌م ماده‌یه له شوێنه‌كانى دیكه دابه‌ش نه‌كراوه ته‌نیا له قه‌سرێ نه‌بێت.
كاروخ مینه، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئابوورى قه‌سرێ به 964ـى وت، به‌رده‌وام له‌رێگه‌ى هاوڵاتیانه‌وه چاودێری ئه‌و ماده خۆراكیانه ده‌كه‌ن كه بریكاره‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شی ده‌كه‌ن.
وتیشی “تێبینییه‌كانى ئه‌مجاره له‌سه‌ر ماده‌ى برنج كه چه‌ند هاوڵاتییه‌ك باسیان كردووه به به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى راده‌گه‌ینین بۆئه‌وه‌ى ئه‌ویش سه‌رووى خۆى ئاگادار بكاته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه كرد، وه‌كو لیژنه‌كه‌یان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ن ماده‌ى خراپبوو له خۆراكى مانگانه بێته ناو ناحیه‌كه‌یان و به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش بكرێت.
داواشی له هاوڵاتیان و بریكاره‌كان كرد له بوونى هه‌ر حاڵه‌تێك له خراپبوونى ماده‌كانى خۆراك به‌زووترین كات لیژنه‌كه‌یان ئاگادار بكه‌نه‌وه.