تا کەی بەردەوام دەبێ؟

دوو رۆژی دیکە با و باران دێتە ئاسمانی ناوچەکانی کوردستان


ئەحمەد مستەفا

شەپۆلێکی باو و باران بارین روو لە هەرێمی کورستان دەکات، وادەی هاتنی ئەم شەپۆلە باو بارانە کە چاوەڕوان دەکرێت روو لە ناوچە جیا جیاکان بکات، لە رپژی 19.3.2025ی مانگ دەست پێدەکات.

پێش ئەوەی شەپۆلەکە روو لە ناوچەکان بکات خێرایی بای بارشت زۆر زیاد دەکات، کە هەندێک جار خێرایی دەچێتە 60 بۆ 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

سالار عەلی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، لە هەمان رۆژی 19ی ئازار سەرەتای دەست پێکردنی شەپۆلەکەیە، بە هەوری تەنک و دواتر دەگوڕێت بۆ هەوری پڕ، لەگەڵ ئەوەشدا لە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بارانی مامناوەند بۆ بارانی لاواز و هەورە بروسکە و تاوەباران دەبێت.

سەرچاوەی ئەم شەپۆلە لە دەریای سپی ناوەڕاست، لەگەڵ دەریای سور بەرەو ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان باڵ ئەکێشێت، هەردوو ئاڕاستە یەک دەگرن، باران بارین زۆر زیاد دەکات، هاوکات رێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت، لە چاو شارەکان.

ئەو شارەزانی کەشناسییە وتی، لەگەڵ بارانەکە، بارستە هەوایەکی سارد باڵ ئەکێشێت بۆ سەر حەوزی دەریای سپی ناوەڕاست دواتر بۆ سەر وشکانی ئاستی بارین لە ناوچە شاخاویەکان زیاد دەکات، پلەکانی گەرما لە رۆژانی نەورۆز روو لە دابەزین دەکات و کاریگەری ئەم شەپۆلە تا رۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت، دواتر کۆتای دێت.