دەستبەسەرداگرتنى یارى ئاگرین و تەقەمەنى لەلایەن ئاسایشى قەڵادزێوە
دەستیگرت بەسەر 80 پارچە ترەقە و یاریى ئاگرینى
ئاسایشى قەڵادزێ جەژنێکى بێ تەق و تۆقى دەوێت
وریا فەتاح
لەگەڵ نزیکبوونەوەى جەژنى نەورۆز و رەمەزان، ئاسایشى قەڵادزێ دەیەوێت جەژنەکان بەبێ تەق و تۆق بەڕێوە بچن و بۆ ئەم مەبەستە دەستیگرت بەسەر 80 پارچە ترەقە و یارى ئاگرین.
لەئەنجامی گەڕان وبەدواداچونەبەردەوامەکانی هۆبەی ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ، دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 80 پارچە ترەقەی ئاگرینی دەنگی و 30 کیلۆگرام جگەرى هاوردەى قەدەغەکراو.
هاوکات، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکان و بوونی یاری ئاگرین لە شوێنکارەکەدا، یاریدەدەرێتى ئاسایشى قەڵادزێ رێکارى یاسایى بەرامبەر خاوەنەکانیان گرتووەتەبەر.
هەموو ساڵێک لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژنەکان، تراقە و یایى ئاگرینەکان دەکەونە بازاڕەوە، بەڵام ئاسایشى قەڵادزێ دەستى خۆى پێشخست و پێش جەژن دەستى بەسەرداگرتن و دەیەوێت جەژنێکى بێ تەق و ترۆق بەڕێ بکەن و مەترسى لەسەر منداڵان و هاوڵاتیان دروست نەبێت.