هەڵەبجە

سبەینێ چلەى وریا حەمەکەریم بەڕێوەى دەچێت

وریا فەتاح

سبەینى سێشەممە، لە شارى هەڵەبجە مەراسیمى چلەى ماتەمینى بۆ رۆژنامەنوسى کۆچکردوو، وریا حەمە کەریم بەڕێوە دەچێت.

مەراسیمەکە لە هۆڵى کۆمەڵگەى وەرزشى هەڵەبجە، کاتژمێر 2:00ـى پاشنیوەڕۆ، دەستپێدەکات.

سەربەبەیانى رۆژى 6.2.2025، وریا حەمە کەریم پەیامنێر و پێشکەشکاری کەناڵی NRT، بە رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی، گیانی لەدەستدا.

جوتیار قادر، پەیامنێرى کەناڵى ئێن ئارتى لە هەڵەبجە بە 964ـى وت،”سبەینێ بە ئامادەبوونى کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانى و رۆژنامەنوسان، مەراسیمى چلەى ماتەمینى بۆ وریا حەمەکەریم، ئەنجام دەدرێت”.