لە 964 هەواڵی ونبوونیان بینیبوو و پۆلیسیان ئاگادار كردبوەوە
بەم شەوە ژنە ونبووەكەی كۆیە لە بنكەی پۆلیسی دارەتوو دۆزرایەوە
فەرهاد حەسەن
دوای ونبوونی بۆ ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر، ژنە ونبووەكەی كۆیە كە بەسەردان هاتبووە هەولێر لە دارەتوو دۆزرایەوە.
ژنه‌كه ناوی له‌یلا ئه‌حمه‌د، له دایكبووی 1960 و له گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆكانی هه‌ولێر ونبووه.
ئاواره مه‌حمود ئه‌حمه‌د، كوڕی ئه‌م ژنه به 964ـی وت، درەگانی ئەمشەو لە بنكەی پۆلیسی دارەتوو هەواڵیان پێداون و دایكیان دۆزیوەتەوە.
وتیشی “كەسێك كە پێشتر هەواڵی ونبوونی لە 964 خوێندبووە و وێنەكەی بینیبوو لەگەراجی پاسەكانی دارەتوو دایكمی بینیبووی، یەكسەر رادەستی پۆلیسی دارەتووی كردبوو ئەوانیش پەیوەندیان بەمنەوە كرد و چووم هێنامەوە”.
پێشتر ئاوارە لایەنە ئەمنییەكانی ئاگادار كردبووە و ژمارە موبایلی لە پۆلیسی هەولێر بەجێهێشبوو، ئەوانیش پەیوەنیدان پێوە كردووە.
دایكی چه‌ند رۆژێكه هاتووته ماڵی كچێكی له هه‌ولێر، به‌ڵام له كاتژمێر 8:00ـی سه‌ر له‌به‌یانییه‌وه له‌ماڵ ده‌رچووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئاوارە مەحمود بە 964ـی وتبوو، دایكی لە كۆیە دەژیێت بەڵام بەسەردان هاتبووە ماڵی كچەكەی لە هەولێر و بەهۆی ئەوەی نەخۆشی زەهایمەری هەیە، لەكاتژمێر 8:00ـی بەیانی لەماڵ چوبووە دەر و نەگەڕابووەوە.