"دوای مردنم لەپاڵ هاوڕێکانم بمنێژن"
ئازیز گیان داوا دەکات خزمەتی زیاتری هەڵەبجە بکرێت
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
دوای 37 ساڵ لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، هێشتا وەک پێویست قەرەبووی خەڵکی ئەو شارە نەکراوەتەوە و هەڵەبجە بێنازیی هەر پێوەدیارە، ئازیز گیانیش وەک بەخشراوێک داوا دەکات، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان خزمەتی زیاتری شارەکەی بکەن.
مەحمود کە لەناو خەڵکی هەڵەبجە بە ئازیز گیان ناسراوە، یەکێکە لە بەخشراوە هێمن و بلیمەتەکان و کارەکتەرێکی دیاری ناو سۆشیال میدیاشە، ئەمڕۆ یەکشەممە 16.3.2025 و لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، چووەسەر گۆڕی کەسوکار و هاوڕێکانی کە لە کارەساتەکەی ساڵی 1988 لەکیسی چوون.
ئازیز بۆ مایکی 964 دوا و وەسیەتی کرد، دوای مردنی لەپاڵ هاوڕێکانی بەخاک بسپێردرێت، داوایشی لە حکومەت و بەرپرسان کرد، دابینکردنی خزمەتگوزاری، نەکەن بە منەت بەسەر خەڵکی هەڵەبجەوە و کاری باشتر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە چاکە و پیاوەتی هاوڕێکانی لەبەرچاوە و ئەرکە لەسەر شانیان، نەک هەر لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، بەڵکو لە رۆژانی دیکەشدا سەردانی گۆڕی قوربانیانی ئەو کارەساتە بکرێت و یادیان بکەنەوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری