لە رەمەزاندا شەش شوێن داخراون

کولێرە بەقیمە و پیتزای شار لە چەمچەماڵ داخرا

شۆڕش قادری

لە مانگی رەمەزاندا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی چەمچەماڵ بە وردی چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن و تا ئێستا شەش شوێنیان بەهۆی رەچاونەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان داخستووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، پشکنین و گەڕانی لیژنەکانیان لە مانگی رەمەزاندا بەردەوامە و بەهۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییە تەندروستییەکان، (کولێرە بەقیمە و پیتزای شار)یان داخستووە و خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.

لە مانگی رەمەزاندا لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بە دوو شەفت دەوام دەکەن و چاودێری فرۆشگا و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن.

بەپێی ئامارێک کە 964 لە پەیجی قایمقامیەتی چەمچەماڵ وەریگرتووە، لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تا ئەمڕۆ شەش شوێن لە چەمچەماڵ داخراون.