"قەرەباڵغ بووە"

لەناو کافێیەکی گەڕەکی چوارچرای سلێمانی تەقەکرا

ژووری هەواڵ

بەم شەوی شەممەیە 15.3.2025، لە سلێمانی کوڕی سەرۆک عەشیرەتێکی پێشوو، لە ناو کافتریایەک لە گەڕەکی چوارچرا تەقەی کردووە.

پەیامنێری 964 دەڵێت، تەقەکەرەکە لەناو کافتریاکە بووەتە دەمەبۆڵەی و دوای ئەوە دەستی کردووە بە تەقەکردن، لەو کاتە کافتریاکە قەرەباڵغ بووە.

بە گوێرەی سۆراغی پەیامنێرانی 964، هیچ کەسێک لە کافێیەکەدا بریندار نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆر بە دیکۆرات و بینای کافێکە کەوتووە، لە ئەنجامی تەقەکردنەکان.