ئه‌مساڵ له‌رێگه‌ى داتابه‌یسێك دابه‌شی ده‌كه‌ن
به‌غدا 30 هه‌زار نه‌مامى دیكه پێشکەشى پارێزگای هەڵەبجە دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراق بڕیارى دا 30 هه‌ازر نه‌مانى دیكه بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بنێرێت وه‌كو هاوكاریكردنێك بۆ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزاییه‌كه‌ى، ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ له‌رێگه‌ى داتابه‌یسێكه‌وه نه‌مامه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ساڵى پاریش هه‌مان وه‌زاره‌ت 30 هه‌زار نه‌مامى بۆ هه‌ڵه‌بجه ناردبوو.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌ه‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ساڵ پار نه‌مامه‌كانیان دابه‌شی سه‌ر فه‌رمانگه كان و نه‌مامگه‌كان كردووه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ى وه‌كو پێویسته نه‌بوو.
وتیشی “ئه‌مساڵ له‌رێگه‌ى دجاتابه‌یشسێكه‌وه نه‌مامه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌ى نه‌مامه‌كان وه‌رده‌گرێت به‌رپرسیار بكرێت له خزیمه‌تكردنیان”.
تاوه‌كو ئێستا پێنج هه‌زار نه‌مام له به‌غداوه گه‌یشتووه ئه‌وه‌ى تریش له‌م رۆژانه ده‌گات كه بریتین له جۆره‌كانى سنه‌وبه‌ر و دره‌ختى قاوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ده‌بێت ئه‌مساڵ شوێنى چاندنى نه‌مامه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌زگا و فه‌رمانگه‌یه‌وه بزانێت كه له كوێ ده‌چێندرێت و چاودێریش ده‌خانه سه‌ر خزمه‌تكردنى نه‌مامه‌كان.
هاوڵاتی ئاساییش ده‌توانێ نه‌مام وه‌ربگرێت و بیچێنێت، به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ى ژینگه گرێبه‌ستێك واژۆ بكات كه خزمه‌تى نه‌مامه‌كه ده‌كات “ئه‌م گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتی و فه‌رمانگانه واژۆ ده‌كرێت ئه‌مه‌ش قسه‌ى سه‌رهه‌نگ عه‌بدولڕه‌حمانه بۆ 964.