کوژراو بریندار هەن

پزیشکێک لە هەولێر ماڵە خەزورانی دەداتە بەر دەسڕێژی گوللە

ژووری هەواڵ

پزیشکێک لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، ماڵە خەزوورانی دەداتە بەر دەسڕێژی گوللە، ئەوەش بووە بەهۆکاری ئەوەی، هاوژینی، خوشکی هاوژینی، خەزوور و خەسووی بکوژێت.

ئەو کەسە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی بووە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی تایبەت بووە لە هەولێر.

بەپێی زانیارییەکانی 964 کە لە چەند سەرچاوەیەکەوە دەستی کەوتووە، ئەو پزیشکە، هاوژینەکەشی پیشەی پزیشک بووە و سێ کەسی تریشی لەماڵی خەزووری کوشتووە، کە خوشکی هاوژینەکەی و دایکی و باوکی بوون، هەروەها باس لەوە دەکرێ برینداریش هەن.

لە بارەی هۆکاری رووداوەکە، تائێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان نەخستووەتەڕوو.