لەیس دلێمی لە شەڕەتەقەیەك لە شاری بەغدا كوژرا
ئێوارەی چوارشەممە فیشەکی پێوە نابوو
هێزێک لە رەسافەی بەغدا بکوژی رۆژنامەنووسەکەیان قۆڵبەست کرد
ئەحمەد مستەفا
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیرکردنی بکوژی رۆژنامەنووس لەیس محەمەد رەزای راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە کۆپییەکی دەست تۆڕی 964 کەوتووە، میری رایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی کەم وێنەدا هێزێکی ئەمنی لە بەشی رەسافەی بەغدا، توانیان بکوژی ئەو رۆژنامەنووسەی سەر بە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی دەستگیر بکەن.
پێشتر، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق رایگەیاندبوو، رۆژنامەنووس و كارمەندێكی دەزگاكەیان بە ناوی لەیس محەمەد رەزا كوژراوە.
ئاژانسەكە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 12.3.2025 بڵاویكردەوە، لەیس محەمەد رەزا، لە شەڕەتەقەیەك لە شاری بەغدا كوژراوە.