گرافیک؛ 964+
دوو شه‌و له هۆتێلێك خه‌وتووه
گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى به‌رده‌پان له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى دوو شه‌و و رۆژ له ونبوونى گه‌نجه‌كه‌ى گوندى به‌رده‌پان له هۆتێلێكی هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و ئێستاش له ماڵه‌كه‌ى خۆیه‌تى و براكه‌شی ده‌ڵێت “براكه‌م مه‌راقی ماتۆڕه هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكارى ونبوونى بوو”.
گه‌نجه‌كه ناوى ئیبراهیم ره‌مه‌زان سه‌عید ته‌مه‌ن 20 ساڵه، خه‌ڵكی گوندى به‌رده‌پانى ناحیه‌ى داره‌تووى سه‌ر به قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌شه، رۆژى 10.3.2025 له‌ماڵ چووبووه ده‌ره‌وه.
عومه‌ر، برا گه‌وره‌ى ئیبراهیمه به 964ـى وت، ئێواره‌ى دوێنێ له هۆتێلێكی هه‌ولێر دۆزیویه‌تیانه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌واڵیان پێ‌درابوو كه له‌و شوێنه‌یه.
وتیشی “پێشتر داواى كڕینى ماتۆڕى كردبوو، به‌ڵام ئێمه له ماڵه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نه‌بووین ماتۆڕ بكڕێت، چونكه مه‌ترسیداره بۆسه‌ر ژیانى و خه‌ڵكیش بێزار ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و دوو شه‌وه‌ى له هه‌ولێر بووه مۆبایله‌كه‌ى فرۆشتبوو دوو شه‌و له هۆتێلێك مابووه و مه‌سره‌فى خۆى پێ كردبوو.
پێشتر عومه‌ر به 964ـى وتبوو، كه براكه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نى هه‌یه، یه‌كه‌مجاریشه به‌وشێوه‌یه ونده‌بێت.