بەڕێوەبەری پێشووش بەخشرا
بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ پەروەردەی چەمچەماڵ داندرا
964+
فەرهاد حەسەن
بە بڕیاری وەزیری پەروەردە بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ پەروەردەی چەمچەماڵ داندرا و بەڕێوەبەری پێشووش لە پۆستەکەی بەخشرا.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە دوێنێ 16.12.2025 بە واژۆی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە دەرچووە، فەرمان دراوە بە بەخشینی (عەبدوڵا حەمەد كاكە) لە پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و لە شوێنیدا (قاسم عەلی) بۆ پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە وەكالەت دەستبەکار دەبێت.
ئەم گۆڕانکارییە لە پەروەردەی چەمچەماڵ دوای رووداوی لافاوەکەی رۆژی 8.12.2025 دێت، کە لە چەمچەماڵ و سنوورەکەی روویدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاوڵاتی و زەرەرمەندبوونی سەدان هاوڵاتی.