مزگەوتى جەلیل خەیات لە شارى هەولێر
وەزارەتى ئەوقاف:
هەڵمەتى بەرەنگاربوونەوەى مادە هۆشبەرەکان گەیشتووەتە هەموو مزگەوتەکانى کوردستان
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى ئەوقاف دەڵێت، تائێستا 3 هەزار و 658 مامۆستاى ئاینى بەشداربوون لە هەڵمەتى نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەشێوەیەک هەریەکەیان زیاتر لە دوو جار باسى لێکەوتەکانیان کردووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە رۆژی راگەیاندنی هەڵمەتی نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانەوە تائێستا، سێ هەزار و 658 مامۆستای ئایینی لە مزگەوت و بۆنە و کۆبوونەوە ئایینییەکاندا لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانیدا بەلایەنی کەم دوو جار باسی زەرەر و زیان و لێکەوتە خراپەکانی ماددە هۆشبەرەکانیان کردووە.
ئەوقاف ئەم کارەى مامۆستایانى ئاینیى بە هەنگاوێکى گرنگ و پڕبایەخ لەقەڵەم دەدا بۆ هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگە و گەنج و لاوانى کوردستان.