مۆبایلەکەت پێبێت

لە ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی بۆ دووەمجار نەوتی سپی دابەش دەکرێت

964+

فەرهاد حەسەن

لە ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی بۆ دووەمجار نەوتی سپی دابەشدەکرێت و پێویستە ئەو هاوڵاتییەی نەوت وەردەگرێت مۆبایلەکەی لەگەڵ خۆی ببات.

بەڕێوەبەرایەتی ناحیە ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی دەکەینەوە کەوا لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە، دەستدەكرێت بە دابەشکردنی بەشە نەوتی ماڵان (وەجبەی دووەم) بەسەر هاوڵاتیان بەشێوازی ئەلیکترۆنی.

نەوتەکە لە وێستگەی مەلاقەرە لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی (نفطكم) دابەشدەکرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان کراوە لەکاتی وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان مۆبایلەکەیان لەلابێت.