هەواڵی موچە و وەرزشی و کۆمەڵایەتی
پێشکەشکارەکانی نۆرادیۆ ئەمشەو جەویان هەیە و چاوەڕوانی گۆڵی ریاڵ مەدریدن
964+
پەری ساڵح
هەرچی باسە لە نۆرادیۆیە، ئەو پیاوەی لە ئەفریقا گەڕایەوە خانووی بۆ دروست دەکرێت و چەند قوتابییەکی عەرەبیش فێری کوردی دەکرێن و ریاڵ مەدریدیش یاری هەبوو.
یەکێک لە تەوەرەکان باس و خواسی لیستی موچە بوو، کە قامیمقامی هەڵەبجەی هێنایە دەنگ و بە بیریان دێنێتەوە 16ـی مانگ یادی کیمیابارانی هەڵەبجەیە و دەبێت گۆڕانکاری لەو لیستە بکەن و زووتر بدرێتە کەسوکاری شەهیدان، هاوکات ئامادەکاری کراوە بۆ موچەی مانگی سێ و بەڵکو خوایە دوو جەژنەکەمان ببێتە سێ جەژن.
نۆرادیۆ هەرچی چیرۆک و کەشوهەوای رەمەزانە لە سلێمانی و دهۆک و زاخۆ و هەولێرەوە بۆتان باسک دەکات، ئەمشەو دیمەنەکان لە فێستیڤاڵی شەوانی رەمەزانی دهۆک بوو، کە تێیدا خواردنی جۆراوجۆر بە تامی جیاواز ئامادەکرابوو، بینەری بن و لە کیس خۆتانی مەدەن.