لە ناحیەیەکی کەرکوک

پیاوێکی سێ ژنە سەقفی خانووەکەی کوشتی

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12.3.2025 لە ناحیەی عەباسی کەرکوک، سەقفی خانووییەک کەوتووە بەسەر هاوڵاتییەک و دەست بەجێ گیانی لە دەستدا.

دوای ئەوەی رۆژووەکەی شکاند و نوێژی مەغریبی کردووە، سەقفی خانووەکەی رووخاوە، بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەو پیاوە سێ ژنی هەبووە.

مامۆستا سەباح جاسم، دراوسێ ماڵی ئەو هاوڵاتییە بە 964ـی وت، “حاجی یونس نایف” پیشەی کرێکارە و خاوەن سێ ژنە و زیاتر لە 10 منداڵی هەیە، هەر ژنێکی لە خانویەکدا دەژین، ئەمڕۆ لە ماڵی ژنی سێیەمی بووە کە دیوارمان یەکە و خانوەکەیان گڵە.

سەباح وتیشی، حاجی یونس دوای ئەوەی رۆژووەکەی شکاندووە، لەو ساتەی نوێژی مەغریی دەکرد بەهۆی خراپی خانووەکەیەوە سەقفی دوو ژووری خانوەکەی داڕماوە بەسەریدا و دەست بەجێ گیانی لە دەستداوە.

بڕیارە سبەینی دوای نوێژی بەیانی لە گۆڕستانی ناحیەکە بە خاک بسپێردرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە شۆراوى کەرکوک ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە

لە شۆراوى کەرکوک ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە

دووانەیەک لە کەرکوک یەک دڵیان هەیە و پشیلەیەک کارەبای ...

دووانەیەک لە کەرکوک یەک دڵیان هەیە و پشیلەیەک کارەبای ناوچەیەکی بڕی