وەزیری داد بەدواداچوون دەكات

بە چ میكانیزمێک زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك بۆ خاوەنەكانیان دەگەڕێتەوە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری دادی عێراق لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی ماددەی (140) تاوتوێی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك دەکەن، بۆ ئەمەش كۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەچوو..

راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 12.3.2025 بڵاویكردەوە، وەزیری داد خالید شوانی لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی ماددەی 140 هادی عامری كۆبووەتەوە، كە بەڕێوەبەرانی گشتیی فەرمانگەی یاسایی و فەرمانگەی تۆماری خانووبەرە، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانووبەرە لە پارێزگای کەرکوک ئامادەی بوون.

فەوجێکی پۆلیسی 500 کەسی بۆ کێشەی زەویەکانی سەرگەڕان پێک...

فەوجێکی پۆلیسی 500 کەسی بۆ کێشەی زەویەکانی سەرگەڕان پێکدەهێنرێت

“لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەی کە یاسای گەڕاندنەوەی زەویی كشتوكاڵی بۆ خاوەنەکانیان لە پارێزگای کەرکوک دەیانگرێتەوە تاوتوێ کرا، هەروەها میکانیزمە یاسایی و کارگێڕییەکانی جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012ی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی لیژنەی كاروباری باكووری سەر بە حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە و بە شێوەیەك یاسای و دادپەروەر بۆ هەموو لایەك باسی لێوەكرا”، راگەیاندراوەكەی وەزارەتی داد وادەڵێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، وەزیری داد جەختی لە گرنگی جێبەجێکردنی یاسا کارپێکراوەکان بە شێوەیەکی بێلایەن و شەفافانە کردەوە، هاوکات پاراستنی مافی هاوڵاتیان و جوتیاران، لەسەر بنەمای پرەنسیپەکانی یاسایی  دادپەروەرانە کە چارەسەرکردنی ئەم پرسە بە شێوەیەک مسۆگەر بکات و سەقامگیری یاسایی و کارگێڕی لە پارێزگاکەدا بەدی بهێنێت.

ئەم كۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت، پەرلەمانی عێراق یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و زەوی ئەو هاوڵاتییانەی پەسند كرد، كە پێشتر بەهۆی بڕیارەكانی حزبی بەعس هەڵوەشاوە، لێیان زەوت كرابوو.

لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا كێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی جوتیارانی كورد لە چەند ناوچەیەكی سنووری ماددەی 140 و ناوچە جێناكۆكەكان بەردەوامە و رۆژی 17ی شوباتی رابردوو جوتیارانى کوردى چەند گوندێکی سنوورى ناحیەى سەرگەڕان، دژى سوپاى عێراق گردبوونەوە و هەوڵیان دا ئەو ئابڵوقەیە بشکێنن کە سوپا خستبوویە سەریان و رێگرییان لێدەكردن زەوییەكانیان تۆو بكەن، ئەمەش گرژی و ئاڵۆزی لێ كەوتەوە و سەربازانی سوپای عێراق پەلاماری چەند جوتیارێکیان دا و بێڕێزیان پێکردن، دواتر كێشەكە گەیشتە دادگا و هەروەها لە ئاستی حكومەتی و سیاسی و نەتەوەییش كاردانەوەی توندی لێكەوتەوە.

بە چ میكانیزمێک زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك بۆ خاوەنەكانیان دەگەڕێتەوە؟