ئه‌مڕۆ پەلاماری کچه‌ قوتابييەكیان دا و بریندار بوو

سەگی بێلانەكانى كۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانن و چاره‌سه‌ر نه‌كراون

964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە

تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌رى ئه‌و سه‌گه‌ بێلانانه‌ى كۆیه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان ده‌بیندرێن و بوونه‌ته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیان، ئه‌مڕۆ په‌لاماری قوتابييەكیان داو بریندار بوو.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 2025.3.12، کچە قوتابييەكی پۆلی 12 لە رێگەی خوێندنگەکەیدا سەگی بێلانە پەلاماری دەدات، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
نەشئەت محەمەد، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید بە 964ـی وت، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ روویداوە ئەو قوتابييە لە رێگەی مەکتەب سەگی بێلانە پەلاماری داوە و قاچێکی بریندار کردووە، دوای چارەسەر و داخڵبوونی لە نەخۆشخانە کەمێک پێش ئێستا نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ماڵەوە ئێستا دۆخی تەندروستی سەلامەتە.
لەسەر ئەم بابەتە بۆ هەواڵپرسینی دابینکردنی شوێنێک بۆ سەگە بێلانەکان، 964 پەیوەندی کرد بە موحەممەد میرحاج، سەرۆکی شارەوانیی کۆیە، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.
لە ماوەی رابردوودا چەند خێرخوازێک بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی ئایینی هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان و ناردنیان بۆ یەکێک لە شێڵتەرەکانی هەولێر، بەڵام تاوەکو ئێستا بە تەواوی کۆنەکراوەنەته‌وە بۆیە ئەگەری روودانی لەو شێوەیە روودەدات.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوو سەربازی عێراقی بە ماتۆڕسکیلێکەوە تووشی رووداوی ها...

دوو سەربازی عێراقی بە ماتۆڕسکیلێکەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون