دیمه‌نێكی كاتى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى نوێی ده‌سته‌ى ژینگه... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران.
به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێت
سه‌رۆكى نوێی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم ده‌ستبه‌كار بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى خانه‌نشینی بوونى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌ستنیشان كرا، كه به‌وه‌كاله‌ت ده‌سته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران بڵاویكرده‌وه، د. عەبدولحەكیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەك سەرۆكی دەستەی ژینگە بە وەكالەت دەست بەكاربوو.
دەست بەکاربوونی خه‌سره‌و، دوای دەست لەکارهەڵگرتنی ئەندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سەرۆكی پێشووی دەستەی ژینگە دێت، كه بە هۆی تەمەنی یاسایی خانەنیشینییەوە كۆتایی بە ئەركەكەی هاتبوو.
ته‌ندروستى كۆیه له خۆی نه‌بوو خانه‌نشینیشی هاته‌سه‌ر
