نۆرادیۆ پڕ لە هەواڵی جۆراوجۆرە

دووانەیەک لە کەرکوک یەک دڵیان هەیە و پشیلەیەک کارەبای ناوچەیەکی بڕی

964+
پەری ساڵح
لە یانزەیەم رۆژی رەمەزان چاوان و توانا نەقی لە نۆرادیۆ بەردەوامن و بابەتی جۆراوجۆریان لە گەرمیان و کەرکوک و سلێمانی و هەولێرەوە بۆ هێناون، لە گەرمەی گفتۆگۆشدا بە گۆرانی بەرشەلۆنە سەرودڵی توانا دەگرن.

تەوەرێکی گرنگی باسەکە رێکخستنەوەی کاتی بانگەکەکانی 1200 مزگەوتی هەولێرە، هاوکات کاسبکارێک لە کەلار هەموو ئێوارەیەک لەفە بۆ خێزانە هەژارەکان دەنێرێت، باس لە حاڵەتێکی دەگمەنیش دەکەن لە کەرکوک لەدایکبوونی دووانەیەکە کە بەیەک دڵ و جگەرەوە پێکەوە نوساون.

پەیامنێری سلێمانی باس لە کردنەوەی بازاڕێکی تایبەت بە خانمان دەکات لە هۆتێل رۆتانە و وەک باس دەکرێت ئەمساڵ بۆ نەورۆز مونافەسەکە بۆ جلی کوردی بەهێزە، بینەری بەرنامە بن تا چێژ ببینن.

نۆرادیۆ لە خۆرهەڵاتنەوە تا ئاوابوون چیرۆک و هەواڵەکان...

نۆرادیۆ لە خۆرهەڵاتنەوە تا ئاوابوون چیرۆک و هەواڵەکانی رۆژتان پێدەڵێت