دابەشكردنی زەوی

وەزیری شارەوانی داوای راپۆرت لە شارەوانییەكان دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، وەزیر بەدواداچوون بۆ كارەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی دەكات، بە تایبەتی لە هەولێر و دهۆک و سۆران و زاخۆ.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، بەدواداچوونی ورد بۆ كارەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری هەولێر و دهۆك و سۆران و زاخۆ دەكات و سەرجەم شارەوانییەكانیش رادەسپێرێت تا 18ی ئەم مانگە، راپۆرتێكی تایبەت بە بەرەوپێشچوونی كارەكانیان ئامادە بكەن.

ئاماژە بەوەش كراوە، رۆژ دووشەممە 10.3.2025 وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی كرد و وەزیر سەرجەم شارەوانییەكان راسپارد تا 18ی ئەم مانگە پێویستە راپۆرتێكی وردەكاری سەبارەت بە كارەكانی پرۆسەكە ئامادە بكەن و تێیدا بە وردی كارە ئەنجامدراوەكان و گرفتەكان و پێشنیارەكان بخەنەڕوو، بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەبێ گرفت هەنگاوی باشتر بنێت و سەرجەم فەرمانبەران كە مەرجەكان دەیانگرێتەوە زەوی وەربگرن.

لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرمانی دا زەوی بەسەر فەرمانبەردا دابەش بكرێت، پرۆسەكە دەستیپێكردووە و ناوی فەرمانبەرانی ژمارەیەك وەزارەت بۆ وەرگرتنی زەوی راگەیاندراوە، بەڵام هێشتا مامەڵەكان وەك پێویست دەستی پێنەكردووە.

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ئیدارەی سۆران کێ...

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ئیدارەی سۆران کێشەی تێکەوت