كاپتن ئەرسەلان
ئەم شەوەی مۆرینیۆ لە كامپ نوو ئاهەنگی گێڕا
964+
ژووری هەوأڵ
یاریی گەڕانەوەی بارسێلۆنا و ئینتەرمیلان لە پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2010، كە مۆرینیۆ و یاریزانەكانی لە ناو كامپ نوو ئاهەنگیان گێڕا، بە یارییەكی مێژوویی دادەنرێت و رووداوەكانی یارییەكە لە بیر هاندەرانی وەرزشی و هەوادارانی هەردوو یانە ناچنەوە.
یاریی چوون لە ناو ئینتەر بە 3-1 گۆڵ بۆ تیپەكەی مۆرینیۆ كۆتایی هات و یاریی گەڕانەوە لە ناو بارسێلۆنا بەڕێوەچوو.
خافێر زانێتی لە بارەی رووداوەكانی یارییەكە، لە فیلمێكی دۆكیۆمێنتاریدا چیرۆكی رۆژی یارییەكە دەگێڕێتەوە.
زانێتی كە كاپتنی تیپەكە بوو، ئەوها چیرۆكەكە باس دەكات.
لە ناو پاسەكەمان بووین بەرەو یاریگەی كامپ نوو دەچووین، مۆرینیۆ قۆڵی گرتم و وتی، ئەنجامی یاریی ئەمڕۆ لە سوودی ئێمە تەواو دەبێت، دەی كوڕێنە با بگەینە یاریی كۆتایی.
تەواوی چیرۆكەكە لە ڤیدیۆیەكەدا ببینە…