بابەتی جۆراوجۆری تێدایە
نۆرادیۆ لە خۆرهەڵاتنەوە تا ئاوابوون چیرۆک و هەواڵەکانی رۆژتان پێدەڵێت
+964
پەری ساڵح
نۆرادیۆی ئەمشەوی 964 باس و خواسی جیاوازی لەخۆگرتووە و گرنگترینیان بابەتی نوکتە و گاڵتەکردنە بە عومرە و حەجکردن، کە ماوەیەکە لەناو میدیاکان بووەتە دیاردە و بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومەری هێناوەتە دەنگ و دەڵێن دەدرێنە دادگا، جگەلەوەش پێشبینییەکانی کەشناسیتان پێدەڵێن، چاوانیش نیازی هەیە بە بارانی بەهاران باڵاکەی بەرز بێت.
هەرئەوەنیە پەیامنێران لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دیمەن و جەوی رەمەزانتان بۆ دەگوازنەوە و ئەمشەو لە خانەقینەوە توانا و راژانی پەیامنێر بە زمانەکەی خۆیان دەمەتەقێ دەکەن
نۆرادیۆ بە درێژایی شەوانی رەمەزان جگە لە هەینی و شەممە بەردەوامە و شەوانە کاتژمێر 09.00 دەبێتە میوانی ماڵەکانتان بە کۆمەڵێک بابەت و چیرۆک و هەواڵی تایبەت.