مسوڵمان لە مزگەوت گوێبیستی وتاری مامۆستای ئاینین _ وێنە: 964
رەمەزانە و کرێچی لە ناوە
بە مامۆستاکانی مزگەوت بوترێ داوای بەخشین لە کرێ خانوو بکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەو پیاوەی سەرقاڵی دۆخ و گوزەرانی کرێنشینانە، بە نوسراو داوای لە یەکێتی زانایان و ئەوقافی سلێمانی کردووە، هەوڵبدەن مامۆستا ئاینییەکان هانبدەن، لە وتارەکانیان داوا لە خاوەن خانووەکان بکەن، لە کرێی خانووی کرێنشینەکان خۆشبن.
مانگی رەمەزانە و ئەو داواکارییە، هەر لەو روانگەوە کراوە، تا کرێنشینان کرێی مانگی سێ نەدەن.
بەرهەم سەردار، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانە ئەو بە 964ی وت، داواکارییەکە بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی نائاسایی سەرجەم چین و توێژەکانە، بە تایبەت کرێ نشینان، تا ئەو مانگە بکرێ بە هۆکاری لێخۆشبوون لە کرێکانیان.
جگە لە مزگەوت، داواکراوە لە رێگەی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە مامۆستایانی ئاینی ئەو رۆڵە بگێڕن و خاوەن موڵک و خانووەکان هانبدەن، تا زۆرێک لە کرێ نشینان سوودمەند بن و بۆ مانگێک ئەو کرێێ دەکەوێتە ئەستۆیان رادەستی نەکەن.
نوسراوی کۆمەڵەی کرێ نشینان؛