دیمه‌نێكی كاتى دابه‌شكردنى مینه‌ى رزگاربوان له قه‌زاى شێخان... وێنه: بنكه‌ى لالش.
پێنجه‌مین مانگه وه‌ریده‌گرن
ده‌ست به دابه‌شكردنى مینحه‌ى مانگى شوباتى رزگاربووانى ئێزدی كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌ست به دابه‌شكردنى مینحه‌ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ، به‌سه‌ر رزگاربووانی ئێزدی ده‌ستى داعش كرا، دابه‌شكردنه‌كه بۆ زیاتر له سێ هه‌زار 500 رزگابوو ده‌گرێته‌وه.
بڕیارى پێدانى ئه‌م مینحه‌یه بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 574 كه‌سی رزگاربووى ئێزدی ده‌ستنیشانكرد كه مانگانه بڕه پایه‌كیان پێبدات.
مینحه‌كه‌ى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ له دوێنێ شه‌ممه‌وه ده‌ستیپێكردووه یه‌كه‌مین قۆناغى ده‌ستپێكردنیش قەزای شێخان، بنكەی لالش و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش له كۆمەڵگەی شاریا ، هۆڵی لالش دابه‌شكراوه.
به‌پێی ئه‌و خشته‌ى بۆ دابه‌شكردنى مینحه‌كه داندراوه سبه‌ى دووشه‌ممه له سه‌نته‌رى ناحیەی خانكێ، هۆڵی لالش و قەسرێزدین و رۆژی سێشه‌ممه‌ش له كۆمەڵگەی دێرەبوون، هۆڵی لالش، لە كاتژمێر 2:00ـی پاش نیوەڕۆ دەست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت.
لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەش دابەشكردنی ئەو هاوكارییە بەردەوام دەبێت و لە كاتژمێر 2:00ـی پاش نیوەڕۆ لە بنكەی لالش لە دهۆك دەبێت.
پێشتر، زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى راگه‌یاند، مینحه‌یه‌كه بۆ هه‌ر رزگاربووێك بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێت.
وتیشی “هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم و یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت”.
