دیمەنی کۆمەڵێک موچەخۆر لە کاتی وەرگرتنی موچەکانیان لە هەرێمی كوردستان
تەیف سامی روونكردنەوەی دەوێت
شاندی دارایی هەرێم هەر لە رێی بەغدان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لەوەتەی رۆژی 26.2.2025 لیستی موچەی مانگی 2ی فەرمانبەر و موچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوە، هەروەك وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو، بەڵام هێشتا موچەی مانگی دوو دابەش نەكراوە و پارەش لە بەغدا نەهاتووە، شاندێكی تەكنیكیی هەرێمیش ئەمڕۆ بەرەو بەغدا بەڕێكەوتوون.
بەپێی زانیارییەكانی میدیای نزیك لە حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ شاندێكی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم چوونەتە بەغدا، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی كۆببنەوە و روونكردنەوەی پێویست سەبارەت بە لیستی مانگی 2 بدەن.
964 چەند جارێك هەوڵیدا پەیوەندی بە وتەبێژی وەزارەتی دارایی بكات، كە ئەندامی شاندەكەیە بۆ بەغدا، بەڵام پەیوەندییەكە جێبەجێ نەبوو.
چوونی ئەم شاندە بۆ بەغدا، لە كاتێكدایە تا كۆتایی هەفتەی رابردوو شاندێكی دیكەی هەرێم لە بەغدا بوون و هەر بۆ چارەسەركردنی ناردنی موچەی مانگی دوو لەوێبوون، بەڵام پێدەچێت هیچیان بە هیچ نەكردبێ، بۆیە ئەمڕۆ شاندێكی دیكە چوونەتە بەغدا.
پێشتر راگەیاندرابوو كە كێشەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی كوردستان بۆ ساڵی 2025 چارەسەركراوە و چیتر نابێتە كێشە، بەڵام دەركەوت تەنیا قسەیە و كێشەكان بەردەوامن.
دواكەوتنی موچەی مانگی 2 كێشەی ژیان و گیرفانی موچەخۆرانی هەرێم خراپتر دەكات لەوەی هەیە، چونكە ئەمڕۆ 9ی ئادارە و هێشتا دیار نییە موچەكە كەی دێت، ئیتر جەژنی رەمەزان و جەژنی نەورۆزیش بەڕێوەن و دەكەونە كۆتایی ئەم مانگە، بۆیە چاوەڕوان ناكرێت موچەی مانگی 3یش وا زوو بگات و لەم مانگە یان كۆتاییەكەشی دابەش بكرێت، بۆیە موچەخۆران موچەی مانگی 2 (ئەگەر ئەویش بێت) بۆ ئێستا و بۆ پێداویستییەكانی ماڵ و منداڵ لە جەژندا دابەش بكەن.
موچە
سەر بە بەغدان
سبەی موچەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی دابەشدەکرێت
سبەینێ دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان
لیوا هاوبەشەکان لە رێگەى "هەژمارى من"ـەوە هاوکارییەکانیان وەردەگرن
بۆچی وەستابوون؟
سلێمانی..ئامێرەكانی راکێشانی پارەی ئاڕتی بانک كەوتنەوە كار
964 دەنگ و خەمی ئەوی گەیاند
دەرگەی رەحمەت لە ژینگەپارێزەكەی ئاغجەلەر كرایەوە
ئەمڕۆ میوانی خێزخوازێكی سلێمانی بوون