لە سنووری ناڵپارێز

چوار کورەی خەڵوز تێکدرا 

توانا نەقی

لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە لە سنووری ناڵپارێز چوار کورەی خەڵوز دروستکردن تێکدران کە بە نایاسایی دروست کراون.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن مەفرەزەکانی ناحیەی ناڵپارێزەوە و لە سنووری گوندی دۆڵە سوور چوار کورەی خەڵوزی نایاساییان تێکداوە.

دەشڵێت، خاوەنی ئەو کورانە دیار نییە و گەڕان و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوە سەرپێچیکار و خاوەنی کورە خەڵوزەکان.

ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە و رێکاری یاسایی گیراوەتە بەر.