گرافیک؛ 964+
له ئیداره‌ى راپه‌ڕینەوە بۆ سلێمانى
هه‌ڵمه‌تێك بۆ كڕینى ئۆتۆمبێل بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه ده‌ستیپێكردووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رانیه، هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى پاره بۆ كڕینى ئۆتۆمبێل بۆ نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه ده‌ستپێكردووه، چونكه ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌كى زۆرى تووشبووى شێرپه‌نجه‌ى لێیه به‌ڵام به ئۆتۆمبێلى كرێ ده‌گه‌یه‌ندرێنه نه‌خۆشخانه‌ى هیوا له سلێمانى.
گه‌نجێكی رانیه به‌ناوى وشیار ئیبراهیم، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ده‌ستپێكردووه، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له رابردوودا چه‌ند جارێك داواى لێكراوه نه‌خۆشان بگه‌یه‌نێته سلێمانى و ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆی بۆى به‌كرێ گرتوون.
وشیار به 964ـى وت، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ناونووسین ده‌ستپێكرده‌ووه بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت پاره بده‌ن بۆ كڕینى ئۆتۆمبێل، به‌ڵام هێشتا ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌كان نه‌كردووه.
وتیشی “به‌پێى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان بانگه‌وازمان بۆ كڕینى دوو ئۆتۆمبێل كردووه، ئۆتۆمبێله‌كانیش ئاسایی ده‌بن، هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه له قۆناغى یه‌كه‌مدا دانه‌یه‌ك دابین بكه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر له حاڵێكدا نه‌تواندرا پاره‌ى ته‌واو بۆ كڕینى ئۆتۆمبێله‌كان كۆبكرێته‌وه، هه‌رچۆنێك بێت خۆى یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان دابین ده‌كات، چونكه ده‌ڵێت “خۆم بانگه‌وازه‌كه‌م كردووه و ئه‌و ئه‌ركه‌ك خسستووه‌ته سه‌ر شانى خۆم”.
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2024، کۆی ژمارەی تووشبووانی نوێی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 لە پارێزگای سلێمانی (به ئیداره‌ى راپه‌ڕینیشه‌وه) بریتی بووە لە سێ هەزار و 310 تووشبووی نوێ، کە 201ـیان لە تەمەنی منداڵیدان.
وشیار، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى به پڕۆژەی ئەمساڵیان بۆ خزمه‌تى نه‌خۆشان پێناسه كردووه، داواکاریشه لە کەسانی دڵسۆز و خەمخۆر و خێرخواز لە دەرەوەی وڵات و ناوخۆی هه‌رێم، بە گەورە و بچوکەوە بە دەوڵەمەند و هەژارەوە هاوکارمان بن بە هەر بڕه پاره‌یه‌ك بێت.
تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت ژماره‌ى تووشبوانى شێرپه‌نجه له سنوروى ئیداره‌ى راپه‌ڕین چه‌نده، به‌ڵام وشیار ده‌ڵێت به‌پێی به‌داوادچوونه‌كانى خۆى ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌ن و تاوه‌كو ئێستاش نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌تیان له سنووره‌كه نییه.
رونیشیكردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ۆتۆمبێله‌كان دابین كران، ئه‌وا ئه‌و ئه‌ركى دابینكردنى به‌نزینى ئۆتۆمبێله‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆى خۆی.
بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌م دوو ژماره موبایله‌ك بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك خواستى به‌شدارى كردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى هه‌بێت:
07501322229
07704494549