باخی گشتیی سلێمانی لە کەشێکی باراناویدا - وێنە: 964
کەشەکە فێنکتر دەبێت
بارانبارین بەردەوام دەبێت و چاوەڕێی لێزمەباران بکەن
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت و کەشەکە فێنکتر دەبێت، لە هەندێک شوێنیش چاوەڕێی بارانی بەخوڕ بکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 8.3.2025، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیانیش رێژەی دابارین زیاتر دەبێت.
پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلەى سیلیزى نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی باران لە هەندێ كات و شوێنی جیاواز، لە كاتەكانی ئێوارەشدا لە چەند شوێنێک بارانی بەلێزمە دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی