شەڕیشی تێکەوت

یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی دووچاری شکست بوو

964+

عەبدولعەزیز خالند

یانەی هەولێر بەرامبەر یانەی مینا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر دۆڕا و هاندەرانی یانەکەش هاتوونەتە بەردەم بارەگای یانەکە، ئەوان گلەییان لە ئیدارەی یانەکە هەیە و داوای گۆڕینی ئیدارە و راهێنەریش دەکەن.

لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لە تۆپی پێ و لە گەڕی 23، یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆی بە 0-1 گۆڵ بە یانەی مینا دۆڕا.

یارییەكە لە یاریگەی فرانسۆ هەریری لە هەولێر كرا و یانەی هەولێر نەیتوانی ئاستێكی باش پێشكەش بكات و یارییەكەی دۆڕاند.

لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكەش، لە شوێنی دانیشتنی ڤی ڤی ئای پی، كە تایبەتە بە بەرپرسان و میوانە تایبەتەكان، شەڕێك لە نێوان ئەندامێكی دەستەی كارگێڕیی یانەی هەولێر و برای یەكێك لە یاریزانەكان روویدا، كە رووداوێكی جێی سەرسوڕمان و نەشیاو بوو.

لە دوای یارییەكەش بەشێك لە هاندەرانی یانەی هەولێر دەرگای ئیدارەی یانەكەیان گرت و ناڕەزاییان دەربڕی، داوای باشكردنی ئەنجامەكانی تیپەكە و چارەسەری كێشە ئیدارییەكانی یانەكەیان دەكرد، هەندێكیشیان داوای گۆڕینی ئەندامانی كارگێڕیی یانەكە و تەنانەت راهێنەر سەمیر بابۆشیان دەكرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی هەولێر بە تامی دۆڕاندن لەگەڵ یانەی گەرمە یەكسان ...

یانەی هەولێر بە تامی دۆڕاندن لەگەڵ یانەی گەرمە یەكسان بوو