دیمەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵ _وێنە: 964
دەڵێ، دزراون
کابرای شوان چوو بۆ پاشێو هاتەوە 30 سەرئاژەڵی دیارنەمابوون
964+
میلاد جەلال -گەرمیان
لە گوندی ئاوباری بناری خۆشک سەر بە ناحیەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان، شەوی رابردوو 30 سەر مەڕ و ماڵاتی ھاوڵاتییەک دزراوە.
سەڵاح حاجی فەتاح، خاوەنی ئەو مەڕ و ماڵاتانەیە بە 964ى وت،شەوی رابردوو نزیک کاتژمێر 12:00 رۆشتمەوە بۆ ماڵەوە لە قەزای دەربەندیخان بۆ ئەوەی پارشێو بکەم، کاتێک گەڕاومەوتەە 30 سەر لە ئاژەڵەکانم نەمابوون.
گومانم لە ھیچ کەسێک نییە کە ئەو کارەی کردبێت و سکاڵام تۆمارکردووە، بەڵام تا ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە و ھێزە ئەمنییەکان خەریکی بەدواداچونن، سەڵاح حاجی فەتاح وای وت.
ئەو ئاژەڵدارە ئاماژەی بەوەشکرد، 61 سەر ئاژەڵی ھەیە، بەڵام شەوی رابردوو 30 دانەیان دزراوە و ئێستا تەنیا 31 دانەی ماون.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا