شارەکەیان ئازاد کرد

 34 ساڵ لەمەوبەر دانیشتوانى سلێمانى راپەڕین

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر یادى راپەڕینى سلێمانیدا تێدەپەڕێت، ئازاد کردنى سلێمانى بوو بە دەستپێکى ئازادکردنى یەکەم گەورە شار لە راپەڕیندا.

رۆژى 7ـى ئازارى 1991، دواى دوو رۆژ لە راپەڕینى رانیە، دانیشتوانى سلێمانى راپەڕین و شارەکەیان لە رژێمى بەعس پاککردەوە و گڕوتینێکى دیکەیان بە راپەڕینەکە بەخشى.

بەپێى بەڵگەنامە مێژوییەکان دەستپێکى یەکەم جوڵەى راپەڕین لە سلێمانى، هێرشى خەڵک بوو بۆسەر حامیەی جەیش و سەرا و دائیرەی تەجنیدی سەرچنار کە بە ماوەیەکى زوو ئازادکرا.

ئەمنە سورەکە

لەو رۆژەدا هەموو پلەبەرز و کاربەدەستانى رژێم بەرەو ئەمنە سورەکە پاشەکشەیان کرد و هەموو هێزى خۆیان لەوێ کۆکردەوە، بۆیە ئازاد کردنى کەوتە رۆژى 8ـى ئازار.
ئەمنە سورەکە، سەرگوزشتەى سەدان چیرۆکى تاڵى خەڵکى سلێمانى کوردستانە، بە درێژایى تەمەنى بەعس تا 8ـى ئازارى 1991، ئەمنە سورەکە شوێنى ئەشکەنجە و ئازارى خەڵک بوو.، هەربۆیە بە ئازادکردنى قەڵاو هێزى بەعس لە شارەکە رووخا.

هەر بەپێى بەڵگەنامە مێژووییەکان، لە دوو رۆژى ئازادکردنى سلێمانیدا، زیاتر لە 100 کەس لە خەڵکى سلێمانى لە رووبەڕووبوونەوەى بەعس گیانیان لەخشى.

34 ساڵ بەسەر راپەڕیندا تێدەپەڕێت

34 ساڵ بەسەر راپەڕیندا تێدەپەڕێت