ئەبو عوبەیدە، وتەبێژ بەناوی هێزەکانی حەماس _ وێنە: راگەیاندنی حەماس
"24 بارمتە ماون"
وتەبێژی حەماس؛ شەڕ دەستپێ بکاتەوە بارمتەکان دەکوژین
964+
ئەحمەد مستەفا
حەماس، لە رێگەی وتەبێژەکەیەوە هەڕەشەی کوشتنی بارمتەکانی کرد ئەگەر سوپای ئیسرائیل شەڕ لە کەرتی غەزە دەستپێ بکاتەوە.
ئەبو عوبەدە، وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، “هەر پەرەسەندنێکی دەستدرێژی” دژی گەلی فەلەستین دەبێتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک کەسی رفێنراو.
ئەبو عوبەدە ئیسرائیلی بە بەرپرسیار زانی لە کوشتنی بارمتەکان، هەروەها پابەندنەبوونی بە رێککەوتنەکە سەبارەت بە غەزە.
بەپێی زانیارییەکانی ئیسرائیل بێت کە ئامانجی چنگ خستنی بارمتەکانە لە قۆناغی ئێستا، حەماس لە کەرتی غەزە هێشتا 24 بارمتە و 35 تەرمی ڕفێنراوەکانیان لە دەستدایە.
قۆناغی یەکەمی رێکەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس سەرەتای هەفتەی رابردوو کۆتایی هات، تا ئێستا هەردوو لایەنی ناکۆک نەیانتوانیوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست یان رێکەوتنەکە رێکبکەون.
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە کەرتی غەزە دەکات، ئەگەر بارمتەی زیاتر ئازاد نەکرێن.