لە دوو بەنزینخانە

بەنزینی 750 دیناری لە ئاکرێ دابەشدەکرێت

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی 7.3.2025، لە قەزای ئاکرێ بەنزینی پاڵپشتیکراوی سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت و لیژنەی سووتەمەنی دوو بەنزینخانەی دیاریکردووە.

قایمقامیەتی ئاکرێ لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێت، لە هەردوو بەنزینخانەی “کوردستان” و “شەرمن” بەنزینی پاڵپشتیکراو دابەشدەکرێت کە نرخەکەی بۆ هەر لیترێک750 دینارە.

دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ بە 964ـی راگەیاند، ئەمە یەکەم جار نییە ئەو جۆرە بەنزینە لە قەزاکە دابەشدەکرێت و هەر جارێکیش کە دابیندەکرێت دەدرێت بە بەنزینخانەی جیاواز.

ئەو بەنزینەی کە ئەمڕۆ دابەشدەکرێت نۆرماڵە، جگە لە بەنزینی نۆرماڵ، لە هەرێمی کوردستان بەنزینی موحەسەن و سوپەریش هەن، بەڵام ئەو دوو جۆرە پاڵپشتیکراو نین.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە.