"پێشوازی لە وەرزی بەهار دەکرێت"

دارستان و نەمامگەکانی سلێمانی و جادەی قەیوان پاککرانەوە

964+

شۆڕش قادری

پێش هاتنی وەرزی بەهار و نەورۆز، تیمەکانی شارەوانی و دارستان و پاوانی سلێمانی کەوتوونەتەخۆ و هەڵمەتێكیان بۆ پاککردنەوەی دارستان و نەمامگەکان ئەنجامدا، بەردەکانی قەراغ جادەی قەیوانیش لابران و ئیدی شۆفێران بە ئاسوودەیی دەتوانن باژۆن.

زەردەشی رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.3.2025 و بە مەبەستی پێشوازیی لەهاتنی وەرزی بەهار لەسەر راسپاردەی سەرۆکی شارەوانی، تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیمان هەستان بە هاوکاریکردنی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بۆ پاککردنەوەی دارستان و ئەو نەمامگەیانەی دەکەونە سنوری ئەو بەرێوەبەرایەتییەوە”.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاندووە، بەسەرپەرشتی و چاودێری سەرۆكایەتی شارەوانی گاپیڵۆن، كۆمپانیای ئۆرانۆس لێواری ڕێگای سەرەكی قەیوانی لە پاشماوەی بەردی كەڵكەبوو پاككردووەتەوە، بۆ ئەوەی نەبێتە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و دروستكرنی مەترسی لەسەر ژیانی شۆفێران.

ساڵانە بەهۆی داخورانی چینی بەردینی قەدپاڵی بەرزاییەكانی قەیوان بەهۆی كەشوهەوای سەختی زستانەوە، رێژەیەكی بەرچاو بەردی قەبارە جیاواز لە قەراغ جادەی سەرەكیی قەیوان كەڵەكە دەبێت، ئەوەش ئاستەنگی و مەترسی بۆ سەر جوڵەی ئۆتۆمبێلەكان دروست دەكات.

لە کەژ و کێوەکانی سلێمانی هەڵمەتی پاراستنی ئاژەڵ لەکات...

لە کەژ و کێوەکانی سلێمانی هەڵمەتی پاراستنی ئاژەڵ لەکاتی (کەڵەهەرز) دەستیپێکردووە

شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی ناشتنی نەمامی راگەیاند

شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی ناشتنی نەمامی راگەیاند