لهناوبران و شوێنهكهش داخرا
لە دوکانێکی بازاڕى سۆران 438 ڤەیپ دەستی بەسەرداگیرا
964+
ئاکام غەفور – سۆران
لیژنەکانی پشکنین و چاودێری بازرگانی، لە دوکانێکی ناو بازاڕی سۆران 438 جگەرەی ئەلیکترۆنیان دەست بەسەردا گرت و لە ناویان بردن.
وەفا سەیدخان، سەرۆکی لیژنەی چاودێری بازرگانی سۆران، به 964ـی وت، لە ئەنجامی گەڕانی بەردەوامی لیژنەکانیان لە دوکانێک دەستیان بەسەر 438 ڤەیپ دا گرتووه، کە فرۆشتنی لە بازاڕ قەدەغەیە.
وتیشی “جگەرە ئەڵیکترۆنیەکان لە ناوبران، دوکانەکەش داخرا”.
لە سۆران بهپێی رێنماییهكانى چاودێری بازرگانى، هەر شوێنێك جگەرەی ئەلیکترۆنی بفرۆشێت، دوکاندارەکە سزا دەدرێت و لێپێچینەوەی یاساییشی لەگەڵدا دەکرێت.
سهیدخان، داواى لە هاوڵاتیان كرد دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی ڤهیپ و، ئەگەر لە ههر شوێنێکیش بینیان دەفرۆشرێت پەیوەندی بە لیژنەکانیانەوە بکەن بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بەرامبەر بگرینەبەر.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن