ئاژه‌ڵدۆستێكی شێروان مه‌زن:
“کەلتورێکی 100 ساڵە ئاژەڵە کێویەکانی لە مرۆڤ نزیک کردووەتەوە”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاژه‌ڵدۆست و ژینگه‌پارێزێكى سنوورى ناحیه‌ى شێروان مه‌زنى سه‌ر به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ده‌ڵێت، نزیكبوونه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان له مرۆڤ كه‌لتوورێكى 100 ساڵه‌یه و بۆیان به‌جێماوه و ئه‌وانیش درێژه‌ى پێده‌ده‌ن، ئه‌مه وایكردووه ئاژه‌ڵه‌كان بێنه ناو ماڵه‌كانیشیان.
ئیبراهیم سه‌عید لێری، گه‌نجێكی ئاژه‌ڵدۆست و ژینگه‌پارێزه چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌كى بۆ 964 ناردووه و ده‌رده‌كه‌وێت ئاژه‌ڵه كێویه‌كان به ڕه‌وه له‌سه‌ر رێگا گشتییه‌كان و ئاوه‌دانییه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى شێروان مه‌زن ده‌بیندرێن.
ئیبراهیم ده‌ڵێت “سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م كه‌لتووره بۆ سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا بۆ سه‌رده‌مى شێخ عه‌بدوسه‌لامى بارزان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه راوكردن و بڕینى دارى ته‌ڕ و تێكدانى ژینگه‌ى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كرد”.
رۆژانه ئه‌م ئاژه‌ڵانه له‌سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان به ئاشكرا ده‌بیندرێن و وایلێهاتووه بچنه ناو ماڵه‌كانیشان، “نه‌ك هه‌ر بۆ بزنى كێوى كه دڕنده نییه، به‌ڵكو بۆ ئاژه‌ڵه دڕنده‌كانیش كه‌لتوورى پاراستن و راونه‌كردنیان له‌لای ئێمه هه‌ر به زیندویی ماوه‌ته‌وه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى ئیبراهیم لێرییه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له‌وه‌ته‌ى بیری بێت له ته‌مه‌نى خۆ و باوكیشی كه بۆیان باسكردووه راوكردنى باڵنده و ئاژه‌ڵى كێوی له سنوورى گونده‌كه‌یان نه‌كراوه.