"کارەبا هۆکار بووە"
لە دارەتوو ماڵی کرێچییەک ئاگری گرت
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
لە گەڕەکی دارەتووی شاری هەولێر، ماڵێک لە میوانداری ماڵی کوڕەکەیان بوون، کە گەڕانەوە نەماڵیان مابوو نە پارە، هەمووی سووتا.
ماڵەکە خانووی خۆیان نەبووە، بەڵکو کرێچی بوون.
ئەمشەو سێشەممە 4.3.2025 رووداوەکە روویداوە، ئەبوبەکر عومەر، خاوەنی ماڵەکە بە 964ـی وت، لە ماڵی کوڕەکەم بۆ بەربانگ میوان بووین،دوای نانی ئێوارە کە هاتینەوە بینیمان ماڵەکەمان یەک پارچە ئاگرە و هیچی تێدا دەرنەچووە.
ئەو شۆفێری پاسە، بڕی دوو ملیۆن دیناری کرێی مانگانەی لە قوتابیان وەرگرتووە تاوەکو بیداتە خاوەن پاسەکە، بەڵام لەگەڵ ماڵەکەیدا ئەو دوو ملیۆن دینارەشی سووتاوە.
ئەوە بەو دۆخەی بەسەری هاتووە سوپاسگوزار بوو، کاتێک قسەی بۆ 964 کرد بەو جۆرە هەستی خۆی دەربڕی.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا