روونكردنەوەی پێویست درا

سبەی بۆ یادی هەڵەبجە لە كوردستان پشوو نییە و لە عێراق پشووە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت، حكومەتی هەرێم ساڵنامەی پشووەكانی ناگۆڕێت و جارێ هەروەك خۆی دەبێت، بەم پێیەش بێت سبەی بۆ یادی هەڵەبجە لە كوردستان پشوو نییە، بەڵام لە عێراق پشووە.

فەرمانگەكە لە روونكردنەوەیەكدا ئەمڕۆ شەممە 15.4.2025 دەڵێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و رۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، ئێستا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت، تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات.

ئەمە لە كاتێكدایە حكومەتی ناوەندیی عێراق ئەمساڵ بۆ یەكەمجار بۆ یادی كیمیابارانی هەڵەبجە و گۆڕەبەكۆمەڵەكان و ئێزدییەكان، بڕیاری دا رۆژی 16.3.2025 بكات بە پشووی فەرمی.

یادی کیمیاباران کردنەکەی هەڵەبجە دوو رۆژ بەردەوام دەب...

یادی کیمیاباران کردنەکەی هەڵەبجە دوو رۆژ بەردەوام دەبێ