لەرووی کارگێڕی، دارایی و زانستی سەربەخۆن

پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی کرا بە سێ پەیمانگەی پسپۆڕی سەربەخۆ

ئەحمەد مستەفا

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، فەرمانی  وەزاری و زانکۆیی دانانی بەخشییە هەریەك سێ کەس، بۆ سەرپەرشتیاری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی، پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی و پەیمانگەی تەکنەلۆجی سلێمانی.

كە بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە 25415، وەزارەتی خوێندنی باڵا بریارداوە، بە جیاكردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی بۆ سێ پەیمانگەی پسپۆڕی تەکنیکی سەربەخۆ.

رۆژی سێشەممە 4.3.3035، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ هەر سێ‌ راگر و سەرپەرشتیارانی نوێی‌ پەیمانگەكاندا پیرۆزباییی دانانی لێكردن و هیوای خواست ئەو گۆرانكارییە ببێتە هۆی زیاتر خزمەتكردنی پرۆسەی خوێندنی باڵا، ئەوەش بە گوێرەی راگەیەندراوی زانکۆکە.

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی لە ئەستۆ بوو، ئەوەی ئاشکراکردووە، لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتەوە نەخشەڕێگەیەک دیاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی  جیاکردنەوەکە لە رووی کارگێڕی، دارایی و زانستیەوە بۆ هەر سێ پەیمانگاکە.