سەرچاوەیەک بۆ 964

رێباز حەملان لە داخی تەیف سامی وازیهێناوە

ژووری هەواڵ

رێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە، بەڵام هێشتا وەڵام نەدراوەتەوە.
سەرچاوەیەک کە لە نزیکەوە ئاگای لە کێشەکەیە بە 964ی وت: نیگەرانیی رێباز حەملان لە تەیف سامی هی ئێستا نییە و زیاتر لە مانگێکە کێشەی لەگەڵ وەزیری دارایی هەیە و چەند جارێک رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، بۆیە ئەویش ئەو وەزعەی پێ قبووڵ نەکراوە و وازیهێناوە.
رێباز محەمەد عەبدوڵا (رێباز حەملان) وەزیری پێشووتری دارایی حکومەتی هەرێم و یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو لە شوێنی مەسعود حەیدەر بووە بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق.